پێنجوێن؛ 18 تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ _ لۆگۆ

ژیان:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت لەچەند چالاکیەکی جیاوازی بنکەکانی سەر بەبەشی پۆلیسی پێنجوێن 18 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، له‌چه‌ند چالاكییه‌كی‌ جیاجیای‌ بنكه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن، 18 كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركران، به‌مشێوه‌یه‌؛

- دووان له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدان بۆ كوشتن‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (31 / 405) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیركراون.

- دووان له‌تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ به‌تاوانی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزیكردن به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 446 و 450 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیركراون.

- یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان به‌تاوانی‌ ساخته‌كاری‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 281 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیركراوه‌.

- هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كانی‌ دیكه‌ به‌پێی‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیركراون.