ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار تاوانباری راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی

ژیان:
ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار کەسی بەتۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆری هەواڵی ژیان) كەوتووە،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە" له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی هێزەکانیان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنەبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌مو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر توانیویان له‌ ڕۆژانی 27ی 12ی 2018 تا 25ی 2ی 2019 له‌ پارێزگای سلێمانی چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن".

دەشڵێت" ئەو چوار کەسە به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 14ی موخەدەرات دەستگیرکراون".

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو" له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، لە ڕۆژانی 10 و 12ی حوزەیراندا شەش مانگ بۆ دو ساڵ حوکمدراون و هەریەکەیان بە بڕی 450 هەزار دینار غەرامە کراوە".