نزیکەی 1400 کرێکاری نیپاڵی لە دروستکردنی ستادیۆمی مۆندیالی 2022 گیانیان لەدەستداوە

کرێکاران سەرقاڵی دروستکردنی ستادیۆمەکانی مۆندیالن

ژیان:

حکومەتی نیپاڵ ڕایدەگەیەنێت، بەلانیکەمەوە 1400 کرێکاری وڵاتەکەی لەماوەی دروستکردنی ستادیۆمەکانی مۆندیالی 2022 کە لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی WRDی ئەڵمانی کورتە فیلمێکی لەبارەی ڕەوشی دژواری کرێکاران بڵاوکردەوە کە سەرقاڵی دروستکردنی ستادیۆمەکانی مۆندیالی 2022ن، حکومەتی نیپاڵیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، تا ئێستا 1400 کرێکاری وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە لەکاتی کار کردن لە ستادیۆمەکان.

مۆندیالی 2022، هەر وەک مۆندیالەکانی ڕابردوو بە بەشداری 32 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت، تەنیا جیاوازییەک کە لەنێوان ئەم مۆندیالە و مۆندیالەکانی پێشووتردا هەبێت ئەوەیە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ لە وەرزی پایزدا بەڕێوەدەچێت.