بەرهەم ساڵح: سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق گرنگییه‌كی مێژوویی خۆی هه‌یه‌

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵح و پاپای ڤاتیکان

ژیان:

سەرۆک کۆماری عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی به‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فره‌نسیس بۆ  سەردانیکردنی عێراق لە ساڵی ئاینده‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠١٩/٦/١٣  بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا پێشوازیکرد لە پاتریاركی بابلی كلدان، كاردینال مار لویس رۆفائیل ساكوی یه‌كه‌م.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌ چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق كرد كه ‌گرنگییه‌كی مێژوویی خۆی هه‌یه‌ بۆ گه‌لی عێراق به ‌گشت پێكهاته‌كانەوە به ‌تایبه‌تی كریستیانه‌كان، هاوكات جه‌ختی له‌ ڕۆڵی كریستیانه‌كانی عێراق کردەوە وه‌ك ڕۆڵەی‌ ڕه‌سه‌نی وڵات كه ‌به‌شداریان له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شارستانیه‌تی عێراق کردووە.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ ئاماده‌كارییه‌ پێویسته‌كان کرا بۆ پێشوازی له ‌قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی بارودۆخی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و گرنگی سه‌قامگیری ئاسایش و باشتركردنی خزمه‌تگوزاره‌ییه‌كان بۆ هاووڵاتیان.