لە سنوری ئاكرێ لە گوندێكدا شەڕە تەقەیە


ژیان: 

لە گوندێكی قەزای ئاكرێ شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبووە، ئەو دوو بنەماڵەیە پێشتریش كێشەیان لەنێواندا هەبووە، لە ئێستادا دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت. 

لە گوندی باژێرشەی سەر بە قەزای ئاكرێ، دوو بنەماڵە كە كێشەی كۆمەڵایەتی لە نێوانیان هەیە ڕووبەڕووی یەك وەستاونەتەوە  و دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت.

هەر ئەمڕۆش لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەدا پارێزگای دهۆك تەقە لە خوێندكارێك كرا و برینداربووە، لە ئێستاشدا كێشەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە هەوڵ دەدرێت رێگری لە تەشەنەكردنی بكرێت.