تۆمەتبارێك كە كچێكی رفاندبوو لەناو ئۆتۆمبێلی حكومەت دەستدرێژی كردبووە سەر دەستگیر كرا


ژیان: 

تۆمەتبارێك كە كچێكی لە شاری كەركوك رفاندبوو لەناو ئۆتۆمبێلێكی نیسان پەتڕۆڵی حكومەت دەستدرێژی كردبووە سەر دەستگیر كرا. 

بەڕێوەبەرایەتی‌ كاروباری‌ ناوخۆیی و ئاسایش لە كەركوك لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان زانیارییان بەدەستگەیشتووە كە تۆمەتبار (ع.ا.م) هەستاوە بە رفاندنی‌ كچێك بەناوی‌ (ش.ج.س) و لاقەكردنی‌ لەناو ئۆتۆمبێلێكی‌ حكومی جۆی‌ نیسان پاترۆڵ‌.

ئەو بەرێوەبەرایەتیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەمڕۆ لە هەڵمەتێكدا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر كرا و دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلە حكومییەكە و هەموو ئەو كەلوپەلانەی‌ لە تاوانەكەدا بەكارهێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی‌ كاروباری‌ ناوخۆیی و ئاسایش لە كەركوك راشیگەیاند كە تۆمەتبار بەپێی‌ مادەی‌ 396 لە یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ دەستبەسەركراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.