لەبارەی دەستدرێژیەكەی نەیمارەوە پۆلیس كچەكە تۆمەتبار دەكات


ژیان: 
پۆلیس لەبارەی دۆسیەی دەستدرێژیكردنەكەی نەیمارەوە كچەكەی تۆمەتبار كرد و پێیوایە ئەو كارەی كچەكە بۆ سیناریۆ بووە و وستویەتی ناوی یاریزانەكە ناشیرین بكات.

ناجێلا ترینداد، لەماویە رابردوو لە پۆلیسی بەرازیل سكاڵای لەسەر نەیمار داسیلڤا تۆمار كرد بەوەی دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەری و گرتەیەكی ڤیدیۆیشی بڵاو كردەوە و دواتر ھەرەشەی ئەوەی كرت كە گرتەی تر بڵاو دەكاتەوە.

دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیسی بەرازیل، ئەو كچە سكاڵا كارە  تۆمەتبار كرا بەوەی كە بەھۆی وەرگرتنی بەرتیل بۆ دروست كردنی ئەو دۆسیەیە بۆ یاریزانە بەرازیلیەكە ئەو كارەی كردووە. 

هەرچەندە ئەوە دۆسیەیەی بە سیناریۆ زانیوە بەڵام پۆلیس دەڵێت ئەو سكاڵایە لێكۆڵینەوەی زیاتری پیویستە و بەردەوام دەبین لە لێكۆڵینەوەكانمان. 

بەڵام كچەكەش لە بەرامبەردا پۆلیس تۆمەتبار دەكات بەوەی كە بەهۆی وەرگرتنی پارە لە یاریزانەكە پشتیوانی لە نەیمار دەكەن و دژی ئەو وەك قوربانی دەوەستنەوە و خواستیانە دۆسیەكە دابخەن.