ئەو تۆمەتبارەی كچە ئامۆزاكەی كوشت خۆی رادەستی پۆلیس كرد


ژیان: 

ئەو تۆمەتبارەی بە فیشەك كچە ئامۆزایەكی خۆی كوشت ئەمڕۆ خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی راپەرڕین كرد و دەڵێت بەهۆی كێشەی زەوی وزارەوە بووە. 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لە شارەدێی (ھەڵشۆ)ی سنووری پشدەر، بەھۆی كێشەی زەوی و زار شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بوو و بەو ھۆیەوە كچێك گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ بكوژی كچەكە خۆی ڕادەستی ھێزە ئەمنییەكانی پشدەر كردووە".

ناوبراو وتیشی: بەپێی وتەی بكوژەكە، لەكاتی تەقەكردن لە ماڵی مامی ئەو كچە كە ئامۆزای خۆی بووە دوو فیشەكی بەر كەوتووە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

تەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی ئاشكرا كرد ئێستا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی  بەند كراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێكردوە، كێشەكەش كۆنتڕۆڵ كراوە.