پۆلیس لە سێمانی 18 كەسی دەستگیر كرد


ژیان: 
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 18 تۆمەتباری راگەیاند كە دزی جۆراوجۆریان لە شاری سلێمانی كردووە، دوو كەسیشیان پێشینەی تاوانیان هەبووە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەكان پارە، جلووبەرگ و ماتۆرسكیلیان دزیووە و یەكێكیشیان هەڵگری چەك و كەرەستەی سەربازیی نایاسایی بووە، یەكیچكیشیان پێشتر بڕیاری بەندكردنی هەبووە بەڵام بە لیبوردنی گشتی ئازاد كراوە. 

دەقی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی:

هێزەكانی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 18 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی چەندین تاوانی دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە بە جۆرێك شەش تۆمەتبار دەستگیركراون كە دزییان لەماڵان كردوو لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی ئێستا بەندن بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی، كە:
یەكێك لەو تۆمەتبارانە پێشتر سزادراوە بۆماوەی 14 ساڵ و بە لێبوردنی گشتی ئازادكراوە.

دووان لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزییان هەبووە.

سێ‌ تۆمەتبارەكەی تریش هەستاون بەدزینی پارەو جلوبەرگ لەناو بازارەكاندا.

10 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بە دزینی پارەو مۆبایل و جانتای ئافرەتان و دزینی مووەلیدەی گەورە .

یەك تۆمەتبار دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان كە تۆمەتبار هەستاوە بە دزینی ماتۆڕسكیل .

تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 21ی چەك و دەستیش گیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو ئامێرێكی بێتەل و سێ‌ پارچە چەقۆدا.