بردنەوەی بەرازیل لە یاری کردنەوەی کوپا ئەمریکا

بەرازیل سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

ژیان:

هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاری کردنەوەی کوپا ئەمریکا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا بەسەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکە بباتەوە.

لە تایمی یەکەمدا به‌رازیلییه‌كان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌مدا كۆتینیۆ سه‌ركردایه‌تی به‌رازیلییه‌كانی كرد بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر بۆلیڤییه‌كان، له‌ ترسی ئه‌وه‌ی به‌ره‌ به‌ره‌ كاره‌كانیان له‌سه‌ر ئاڵۆز بن، دواجار کۆنتینیۆ له‌ خوله‌كی 50 به‌ لێدانی سزا، كه‌ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ڤار هه‌ژماری كرد، گۆڵی یه‌كه‌می به‌رازیل و یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی تۆماركرد.

سێ خولەک دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە کۆنتینیۆ لە دەقیقەی 53دا گۆڵی دووه‌میشی تۆماركرد.

هەر لە تایمی دووەم و له‌ خوله‌كی 84دا ئیڤێرتون سوارێزی به‌رازیلی به‌ شێوازێكی جوان گۆڵی سێیه‌می بۆ به‌رازیل تۆماركرد و یارییه‌كه‌ به‌ 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بۆ به‌رازیل كۆتاییهات و سامبا یه‌كه‌م 3 خاڵی به‌ده‌ستهێناو چووه‌ پێشه‌نگی گرووپی یه‌كه‌م، كه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی بۆلیڤیا و ڤێنزویلا و پیرۆش ده‌گرێته‌ خۆی.