محەمەد سەڵاح بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی گەڕایەوە

محەمەد سەڵاح، ئەستێری میسری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی

ژیان: 

ئەستێرە میسریەكەی یانەی لیڤەرپوڵ پێش ئەوەی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا دەستپێبكات، بەشداری دووەم یاری دۆستانەی وڵاتەكەی بەرامبەر كینیا دەكات.

هانی ڕەمزی، یاریدەدەری ڕاهێنەری میسڕ، رایگەیاند: لە بەرامبەر كینیا یاری بەو یاریزانانە دەكەن، لەیاری رابردوویاندا بەرامبەر  تەنزانیا یارییان نەكردووە، لە سەروی هەمووشیانەوە محەمەد سەڵاحە و بەشداری بەشێك لە یارییەكە دەكات بەپێی توانی جەستەی خۆی.

محەمەد سەڵاح، ئەستێری میسری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بەشداری یاری دۆستانەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر تەنزانیا نەكرد.