رۆناڵدۆ بە شانازیەوە باس لە دەستكەوتەكانی دەكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس
ژیان: 
رۆناڵدۆ لە بارەی كارەكانی لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەكەی بە شانازیەوە باسی خۆی كرد و ئاشكرای دەكات كە بۆ وەرزی داهاتوو بە توانا و تینێكی نوێوە دەگەڕێتەوە. 
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند: كە وەرزێكی بێ وێنەم لەگەڵ یۆڤانتۆس بەڕێكرد لەبەر ئەوەی توانیم سێ نازناو بەدەست بهێنم و كۆمەڵێك ژمارەی پێوانەیی نوێش تۆماربكەم. 
ئەو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام ئاماژەی بە نازناوەكانی خۆی لە وەرزی رابردوو كرد وتی: خولی ئیتاڵیام لەگەڵ یانەكەم بەدەستهێنا و بوم بەباشترین یاریزانی خولەكە و 21 گۆڵیشیم تۆماركردوە، جگە لەوەی نەیشن لیگیشم لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال بەدەستهێناوە.