پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_لۆگۆ

ژیان:

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە چەندین تاوانی دزیکردنی ئەنجام داوە و ماتۆرسکیلی لە هاوڵاتیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کەچەندین تاوانی دزی ئەنجامداوە.

دەشڵێت، پاش تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە دزییان لێ کرابو، بنکەی پۆلیسی حەسار لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو بەسود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بەتاوانەکەیدا کە نزیکەی ۱٥ دزی پارەو ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیانی ئەنجامداوە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.