ئەرژەنتین لەیەکەم یاریدا تووشی شکست هات

لیۆنێل مێسی لە یاری شەوی ڕابردووی هەڵبژاردەکەی

ژیان:

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین شەوی ڕابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی ڕووبەڕوو بوەوە و کۆلۆمبیا توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەی لێ بباتەوە.

کاتژمێر 1:00ی شەوی رابردوو بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی کوبا ئەمریکا بەیەک گەیشتن.

لە تایمی یەکەمی یاریەکەدا هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر.

لە تایمی دووەمی یاریەکەدا، یاریگا جوڵانەوەی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بەراورد بە تایمی یەکەم خێراتر و جیاوازتر دەرکەوتن.

لە دەقیقەی 71دا رۆجێر مارتینێس توانی یەکەم گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا تۆمار بکات و تا ڕادەیەک ئەرژەنتینییەکان بێهیوا بکات.

یاریەکە بەو ئەنجامە بەردەوامیی هەبوو تا لە دەقیقەی 86دا دۆناڤان زاباتا-ی هێرشبەری کۆڵۆمبی، توانی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و سەرکەوتنی کۆڵۆمبیەکان بەرامبەر ئەرژەنتینییەکان ڕابگەیەنێت، لە کۆتاییدا یاریەکە بە دووگۆڵی بێبەرامبەر بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا کۆتایی پێهات.