ڕیاڵ مەدرید لە کوردستان بە دوای یاریزانی باش دەگەڕێت

ڕیاڵ مەدرید_ لۆگۆ

ژیان:

شاندێکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گەیشتنە باشووری کوردستان و، مەبەست لە سەردانەکەشیان دۆزینەوەی یاریزانی بەتوانا و لێهاتووە لە کوردستان.

ئێوارەی دوێنێ شەممە، شاندێکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی گەیشتنە شاری هەولێر، و بەداوای یاریزانی بەهرەمەند و لێهاتوو دەگەڕێن.

شاندەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سێ کەس پێکهاتوون و لەبەرنامەیاندایە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.

مەبەست لە هاتنی شاندەکەی ڕیاڵ مەدرید بۆ هەرێمی کوردستان، دۆزینەوەی ئەو منداڵە بەهرەمەندانەیە کە تەمەنیان خوار 15 ساڵە و توانای جیاوازیان هەیە بۆ یاریکردن. له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی كورد،  راسته‌وخۆ شانده‌كه‌ ئاماده‌كاری و كارئاسانی بۆ ده‌كه‌ن بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ئه‌كادیمیای ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئیسپانیا.