زیاتر لە 30 كەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە لە رۆژئاوای سلێمانی دەستگیر كراون


ژیان: 
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند لە ماوەی كەمتر لە دە رۆژدا لە قەزای چەمچەماڵ سێ كەسیان بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركردوە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، ئەو سێ كەسەی دەستگیر كراون  لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە وەبەبڕیاری دادوەر بەپێیی مادەی14 هۆشبەر بەندن لێكۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەكانیان بەردەوامە تا ئەو كاتەی بڕیاری دادگا بەسەر تۆمەت باراندا جێبەجێ دەكرێت.  

ئاسایش ئەوەشی راگەیاندووە كە "بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان بەكار هێنەرانی مادەی هۆشبەر ڕوو لەزیاد بوندایە بەشێوەیەكە تەنها لەشەش مانگی سەرەتای ساڵی2019  زیاتر لە30 كەس لەبەكار هێنەروو  بازرگانی مادەی هۆشبەر لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان دەستگیركراوە".