جەیمس رۆدریگێز: چەندین ساڵە هەوڵدەدەین لە ئەرجەنتین بەرینەوە


ژیان: 
رۆدریگێز، دوای بردنەوەیان لە ئەرجەنتین رایگەیاند ئەوان هەلێكی گەورەیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بتوانن سەركەوتنی گەورە بۆ وڵاتەكەیان بنوسنەوە. 

جەیمس رۆدریگێز، ئەستێرەی كۆڵۆمبی، دوای بردنەوەی ھەڵبژاردەكەیان لە یەكەم یاریان لە كوپا ئەمریكا بەرامبەر ئەرجەنتین وتی: ھەلێكی زۆر باشمان لەبەردەمدایە تا مێژوویەكی گەورە بۆ كۆلۆمبیا بنوسیینەوە. 

ناوبراو وتیشی: بردنەوەكەی ئەمرۆ زۆر خۆشحاڵی كردوین، ورەیەكی گەورەشی بۆ یاریەكانی داھاتوو پێداوین ، توانین ھەلەكان بقۆزینەوە و ٢ گۆڵ لە ئەرجەنتین بكەین و یەكەم یاری سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بھێین. 

ئەو باسی لەوەش كردووە، چەندین ساڵە ھەوڵ دەدەین شكست بە ئەرجەنتین و تیپە گەورەكان بھێنین ئەوە ئەم ساڵ لە سەرەتاوە ئەو كارەمان كرد، ئەمرۆ ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد، بەڵام جارێ ھیچ شتێكمان بەدەست نەھێناوە پێویستە لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بین گەر بمانەوێت ئەنجامێكی گەورە تۆمار بكەین.