پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی داواکراوی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ لۆگۆ

ژیان:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوە كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ به‌غداده‌وه‌ و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 داواكراو بوو بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "له‌ به‌رواری‌ 2019/3/30 تۆمه‌تبارێك به‌ناوی‌ (م، ع، ع) له‌ دایكبوی‌ ساڵی‌ 1997 له‌ گازینۆیه‌كی‌ شاری‌ به‌غدا به‌چه‌قۆ كه‌سێكی کوشتوە به‌ناوی‌ (ع، ج)و دواتر تۆمه‌تبار ماوه‌یه‌ك خۆی‌ ده‌شارێته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ هه‌ڵدێت بۆ شاری‌ سلێمانی‌".

دەشڵێت "پۆلیسی‌ شاری‌ به‌غدا داوا له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کردوە كه‌ تۆمه‌تباری‌ ناوبراو ده‌ستگیر بكه‌ن‌و راده‌ستیان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 داواكراو بوه‌".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ ورد، رۆژی‌ 2019/6/14 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت‌، دادوه‌ر بریاریدا به‌ به‌ندكردن‌و ناردنه‌وه‌ی‌ بۆ شاری‌ به‌غدا.