یەكێتی ئەوروپا هۆشداری توند لەبارەی قوبرسەوە بە توركیا دەدات


ژیان: 
یەكێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە توركیا داوای رێكاری یاسایی لەدژی ئەو وڵاتە دەكات، ئەوەش بەهۆی مامەڵەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. 

ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا لە بارەی مامەڵەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نیگەرانە و رایگەیاند، ئەنقەرە گوێی لە داواكاری و رێنماییەكانی یەكێتی ئەوروپا ناگرێت. 

یەكێتی ئەوروپا جەختیكردوەتەوە، بە وردی چاودێری چالاكی و مامەڵەكانی توركیا لە ناوچەكە دەكەن و بە تەواوی هەماهەنگن لەگەڵ قوبرس و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێك، ئەوەش لە كاتێكدایە كە توركیا دەستی كردووە بە گەڕان لە كەناراوەكانی باكوری قوبرس بەدوای غازی سروشتیدا.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا بڵاوی كردووەتەوە داوای لە توركیا كردوە دان بە خۆیدا بگرێت و رێزی مافەكانی قوبرس بگرێت و كاری تاك لایەنە لەژێر دەسەڵات و سەروەری قوبرسدا ئەنجام نەدات.