بەسرە؛ بە مووشەک هێرشکرایە سەر چەند کۆمپانیایەکی نەوت

چەند کۆمپانیایەکی نەوت لە بەسرە کرانە ئامانج

ژیان:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر چەند کۆمپانیایەکی بیانی نەوت لە بەسرە و بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەند مووشەکێک بەرەو کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکانی بەسرە ئاڕاستەکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەناو ئەو کۆمپانیا بیانیانەی هێرشی کراوەتە سەر کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی هەیە، هاوکات کۆمپانیایەکی نەوتی ئیتاڵی و هەروەها هۆڵەندیش لەو ناوچەیە بووە کە هێرشی کراوەتە سەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئەنجامی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ئەو کۆمپانیا نەوتییانە، دوو کرێکاری عێراقی برینداربوون.

تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.