گەرمیان؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 4 کەس برینداربوون

دیمەنێكی رووداوە هاتووچۆکە

ژیان:

هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێتر، درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێكی ھاتووچۆ لە گەرمیان روویدا بەو ھۆیەوە، چوار كەس برینداربوون كە ھەر چواریان ئەندامی خێزانێكن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، شەوی رابردوو لە فلکەی گردەگۆزینە رووداوێکی وەرگەڕان روویدا، بەهۆیەوە چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزانن بریندار بوون.

لەبارەی ڕووداوەکەشەوە ڕایگەیاندووە "ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان- ماکزیما بەهۆی خێرایی زیادەوە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە فلکەی گردەگۆزینەدا، زیانی بە ستوونی کارەبا گەیاندووە، ھەروەھا زیادی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە".

ئەوەش خراوەتەروو، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر. مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەستبەجێ گەشتنە سەر رووداوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی رووداوەكە.