ژیان:
بەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی کۆچبەران لە ئیدرنەی تورکیا 10 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامی ئاڕتێزیەن لە ناوچەی مەریچ لە ئیدرنەی تورکیا لەسەر سنوری تورکیا- یۆنان پاسێکی بچوکی کۆچبەران لە روداوێکی هاتوچۆدا وەرگەڕاوە كە نزیكەی 50 كۆچبەری هەڵگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری مینی پاسەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.