لەمساڵدا 1000کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

ماددەی هۆشبەر؛ مەترسییە جدییەکەی سەر هەرێمی کوردستان

ژیان:

نوێنەری ڕێکخراوەکانی لاوان ڕایدەگەیەنێت، به‌ درێژایی 12 مانگی ساڵی رابردو نزیكه‌ی 900 ئالوده‌بوی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، دەشڵێت مەترسی ماددە هۆشبەرەکان کاریگەری لەسەر لاوانی کوردستان داناوە.

لەمیانی کۆنفرانسێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر تایبەت بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان بەڕێوە چوو، سیروان گەردی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی لاوان ڕایگەیاند "مه‌ترسی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توێژی لاوانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه‌".

دەشلێت، ئه‌و چاكسازیانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه‌ ئالوده‌بوانی ئه‌و مادانه‌ جارێكی دیكه‌ بگێڕنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ درێژایی 12 مانگی ساڵی رابردو نزیكه‌ی 900 ئالوده‌بوی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی مه‌ترسیداری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانه‌.