بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە دهۆک پێنج کەس بریندار بوون

دیمەنێک لە ڕووداوە هاتوچۆکە

ژیان:

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری شاری دهۆک پێنج هاوڵاتی بریندار بوون.

هێمن سوله‌یمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاندوه‌ "دوو ئۆتۆمبێل له‌نزیك خواردنگه‌ی گوندی باتیڤا دوو ئۆتۆمبێل له‌یه‌كیانداوه و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا پێنج هاوڵاتی بریندار بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، هاوڵاتیە بریندارەکان لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.