ژیان:
دادگای ناحیەی دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک 15 هاوڵاتی ناحیەی شیلادزێی سزادا کە تۆمەتبارکرابوون بە بەشداریکردن لە سوتاندنی بارەگایەکی سوپای تورکیا و خۆپیشاندان لەو ناوچەیە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ته‌مموز دانیشتنێكى دادگا له ناحیه‌ى دیره‌لۆك ئه‌نجامدرا بۆ دادگاییكردنى 15 كه‌س له راگیراوانى رووداوه‌كه‌ى شیلادزێ و بڕیاری کۆتایی درا له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانیان درا كه هه‌ر یه‌كه‌یان 100 هه‌زار دینار سزاى دارایی دران.
هەروەها سەرجەم ئەو کاتەشی لە زیندان بەسەریان بردبوو بۆیان هەژمار دەکرێت بەپارە و بۆ هەر رۆژێکیش سێ هەزار دیناریان بۆ دیاریکراوە.
پاش ئەوەی به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جەنگیەکانی توركیا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نى ناوچه‌ی ئامێدیی شه‌هیدكران له 26ى مانگى كانونى دووه‌مى ڕابردودا به‌شێك له هاوڵاتیانى ناحیه‌ى شیلادزێ خۆپیشاندانیان له‌دژى باره‌گاكانى سوپاى توركیا له‌و سنووره ئه‌نجامدا و هێرشیانكرده سه‌ر یه‌كێك له‌و باره‌گایانه و سوتاندیان و دواتر نزیكه‌ی 70 كه‌س له دهۆك و شێلادزێ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیركران كه به‌شێكیان ئازادكران.