دوو هاککەر لە سلێمانی دەستگیرکران

دوو هاککەر لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

ژیان:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو هاککەری ڕاگەیاند، کە ئه‌كاونتی فه‌یسبووكی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان هاككردووه‌و له‌ به‌رامبه‌ریشدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌یسبووكه‌كانیان داوای كارتی مۆبایل و پاره‌یان له‌ كه‌سه‌كان كردووه‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی شه‌شدا چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌ تۆماركرا كه‌ ئاماژه‌یانده‌دا به‌ هاككردنی فه‌یسبووكه‌كانیان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌و دواتر هاككه‌ره‌كان داوای پاره‌و كارتی مۆبایل و هه‌ندێك شتی تریان له‌ كه‌سه‌كان كردووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار ده‌ستیانكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی وردو توانییان یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ كه‌سێكی كاسبه‌و دانیشتووی یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانییه‌و له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی ناوه‌ به‌وه‌دا كه‌ 21 كه‌سی هاككردووه‌و له‌ به‌رامبه‌ر پێدانه‌وه‌ی فه‌یسبووكه‌كانیان داوای پاره‌و شتی تری لێكردوون.

پۆلیسی سلێمانی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ كه‌سێكی تری له‌گه‌ڵدا بووه‌ و هاوكاریی كردووه‌ له‌ هاككردنه‌كه‌، لە ئێستاشدا تۆمه‌تباره‌كان به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی یاسای 2 تایبه‌ت به‌ خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی به‌ندكراون.