سوراو زیان بەددان دەگەیەنێت


ژیان: 
لە كاتێكدا بەكارهێنانی‌ میكیاژ بەڕێژەیەكی‌ زۆر لەلایەن خانمانەوە، زیانبەخشە و كاریگەری‌ خراپ لەسەری باری‌ تەندروستی دروست دەكات، سوراویش زیانی بۆ ددان هەیە.

بەهۆی بونی مادەی پارافین لە سوراودا كە دەبێتە هۆی ئەوەی خواردن بە ددانەكانەوە بمێنێتەوە بەو هۆیەش بەكتریاكان لەسەر ددان گەشە دەكەن و مینای ددان زیانی بەردەكەوێت. 

زیانەكانی سراو زیاتر لەوەشن كە باسكراوە، بەڵام شارەزایان بۆ پاراستنی ددانی ئافرەتان داوا دەكەن بەشیچوەیەكی زوو زوو ددانەكان بشۆرن.