یانەی ئەیاكس گرێبەستەكەی یۆڤانتۆسی رەتكردەوە


ژیان: 
یانەی ئەیاكس ئەو پارەیەی یۆڤانتۆس بۆ بەرگریكارە لاوەكەی تەرخان كردبوو رەتیدەكاتەوە و دەڵێت هەریەكەك لە بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان لەو پارەیە زیاتریانداوە. 

بۆ كرینی دیلیخت، ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی ئەیاكس، یانەی یۆڤانتۆس بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی دیاری كردووە بۆ یانەكەی و ئەو یانە هۆڵەندیەش رەتیكردووەتەوە لەبەرامبەر ئەو پارەیە دەستبەرداری یاریزانەكەی ببێت. 

رۆژنامە وەرزشیەكانی هۆڵەندا ئاشكرایان كردووە كە ئەیاكس وتویەتی گرێبەستەكەی یۆڤانتۆس لەچاو هەردوو گرێبەستی یانەكانی پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە پارەكەی كەمترە، بۆیە نایانەوێت بە پارەیە رەزامەند بن.