نێچیرڤان بارزانی دوا پەیامی خۆی بڵاودەکاتەوە

ماڵئاوایی لە کابینەی هەشت دەکرێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ژیان:

‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئەنجام دەدات و نێچیرڤان بارزانى، دوا په‌یامى خۆى وه‌ك سه‌رۆكى دوایین کابینەی حكومه‌ت بڵاوبكاته‌وه‌.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کابینەی هەشتی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى وه‌ك كۆبونه‌وه‌ی‌ ماڵئاوایی‌ له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجامبدات و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كار و چالاكییه‌كانی‌ كابینه‌ى رابردوو.

كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر حەوت-ی ئێواره‌ له‌ میوانخانه‌ی‌ ماڵى نێچیرڤان بارزانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا ته‌واوی‌ وه‌زیران و سكرتێر و راوێژكارانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ئاماده‌ده‌بن.

بڕیارە لە دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وتارێك بۆ راى گشتیى له‌باره‌ى ئەو ساڵانە بڵاو بکاتەوە کە حوکمڕانی تێدا کردووە.