ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای هه‌ریر- شه‌قلاوه‌ وەرگەڕا

وێنەی رووداوەكە

ژیان:
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، له‌سه‌ر رێگای هه‌ریر-شه‌قلاوه‌، ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.

فازیل حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی رایگەیاندووە" سه‌عات 2ی شه‌وی رابردوو، له‌سه‌ر رێگای هه‌ریر-شه‌قلاوه‌ له‌نزیك گوندی خرواتان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئیم-ی تایبه‌ت به‌هۆی تیژره‌وییه‌وه‌ وه‌رگه‌را".

دەشڵێت" ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌نزیكی 50 مه‌تر له‌شه‌قامه‌كه‌ دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ش شۆفێر و سه‌رنشینه‌كه‌ی زۆر به‌سه‌ختی برینداربوون".

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشكردووە" كه‌ به‌هۆی هێزی وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌و به‌ركه‌وتنی به‌ رووی رێگاكه‌، زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتووه‌ و به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شاوه"‌.