ئەمریكا سزای نوێی بۆ ئێران ئامادە كردووە

جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

ژیان: 
ئەمریكا لە بەرنامەیدایە و كار بۆ ئەوە دەكات رێگری لە هەموو ئەو وڵاتانە بكات كە لە سزای مامەڵە كردن لەگەڵ ئێران بەخشراون و دەیەوێت بازرگانی لەگەڵ هەموو وڵاتان ببڕێت. 

جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، رایگەیاند: بەهۆی ئەو پێشێلكاریانەی ئێران دەیكات، بە تایبەت كە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمەكەی لە ئاستی رێگەپێدراو زیاتر كردووە، پێداچوونەوەیەكی جدی بۆ بەخشینیمامەڵەی وڵاتان لەگەڵ ئێران دەكەین و هەموو هەوڵێك دەدەین، بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێك نەتوانێت مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بكات. 

ناوبراو لە دیدارێكدا دەڵێت: پێشتر لە بنەڕەتدا ئەمریكا لێبووردنی بۆ 7 وڵات دەكردربوو، كە دەتوانن لە هەندێ مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوام بن، دواتر ئەو ژمارەیە بۆ 5 وڵات كەمكرایەوە، بەڵام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بەیەكجاری مامەلچەی وڵاتان نەهێڵین. 

ئەو ئاماژەی بەوە كرد كە ئیدارەی ئێستای ترەمپ و پێشووی ئۆباما هاوبۆچونن لەوەی كە نابێت ئێران پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمیەكەی بدات "تاران رێز لە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی ناگرێت و هیچ نیازێكیشی بۆ ئەوە نییە لە خواستەكەی بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی پاشگەز بێتەوە".