بۆ چارەسەركردنی كارەبا 200 ملیۆن دۆلار وەردەگیرێت


ژیان: 
عێراق و بانكی نێودەوڵەتی رێكەوتنێكیان بۆ چارەسەر كردنی كێشەی كارەبا ئەنجامدا و عێراق 200 ملیۆن دۆلار لە بانكی نێودەوڵەتی وەردەگرێت. 

بە گوێرەی ئەو رێكەوتنە ئەو پارەیەی عێراق وەری دەگرێت،  بۆ پێشخستنی كەرتی كارەبای شارەكانی باشووری عێراق خەرجی دەكات و فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاند، ئەو رێكەوتنە لە چوارچێوەی پشتیوانی بانكی نێودەوڵەتییە بۆ ئەو پرۆژانەی لە عێراق لە پێناو بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییەكان پێشكەشی دەكات.

ناوبراو بە لە قسەیدا بۆ راگەیاندنی وەزارەتەكەیباسی لەوەش كردووە لە رێی ئەو پشتیوانییەی بانكی نێودەوڵەتی هەوڵدەدرێت كێشەی كارەبای پارێزگای بەسرە و دەوروبەری چارەسەر بكرێت.

ئەو پڕۆژانەی بۆ كارەبای ئەو ناوچانە لە ماوەی 5 ساڵدا ئەنجام دەدرێن و لە ماوەی 10 تا 15 ساڵدا قەرزەكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ بانكی نێودەوڵەتی.