دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت)کێ بوو؟


ژیان:

 دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت)

ناوی تەواوی دیار غەریب محەمەد

لە ساڵی 1973 لە سێوسێنان ناوچەی قەرەداغ لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایك بووە. 

كۆلێژی زانست بەشی فیزیای لە زانكۆی سەڵاحەدین تەواوكردووە

لە ساڵی 1992 پەیوەندی كردووە بە پارتی ئازادی كوردستان كە نزیك بووە لە پەكەكەوە

لە ساڵی 1994وە لەگەگەل یەكێتی نەتەوەیی كوردستان كاری كردووە

چەندین بابەتی لە رۆژنامەی وڵات نوسیوە كە یەكەمین رۆژنامەی سەربەخۆبووە لە هەرێمی كوردستاندا و پەكەكە پشتیوانی دەكرد. 

لە ساڵی 1997دا دەچێتە دەشتی بیقاع و پەروەردەی سیاسی و و سەربازی لە ژێر سەرپەرشتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە دەبینێت. 

لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا لەساڵی 2003دا پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دادەمەزرێنن. 

لە ساڵی 2008دا دەبێتە سەرۆكی ئەو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و لە چەند هەڵبژاردنێكی عێراق بەشداریان كرد. 

لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی چارەسەری لە ساڵی 2014 ناوبراو هەرێمی كوردستان بەجێ دەهێڵێت و دەچێتەوە ناو پارتی كرێكارانی كوردستان و دەبێتە ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە. 

لەرۆژی 5ی تەموزی 2019لە بۆردومانێكی فرۆكەكانی توركیا بە دەستنیشانكردنی چەند سیخورێكی سەر بە میت لەگەڵ دوو هاوڕێیدا شەهید كرا.