ڤیدیۆ؛ پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی ژنێك كە تاوانی ئەنجامداوە بڵاودەكاتەوە

دانپێدانانی ژنێك

ژیان:
پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی ئافرەتێك بڵاودەكاتەوە كە تاوانی دزی لە هەولێر ئەنجامداوەو ھەڵھاتووە بۆ سلێمانی.

ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک ڤیدۆی ئەو ژنەیان بڵاوکردۆتەوە ڕایەگەیاند" دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەرەگەزی مێ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوەو ھەڵھاتووە بۆ سلێمانی".

دەشڵێت" ھێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانیان تۆمەتبارەكە لەكافتریایەكدا دەستگیربكەن".

پۆلیسی سلێمانی جەختیشدەكاتەوە" لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەبریاری بەرێز دادوەر بەندەو بریارە لەچەند رۆژی داھاتودا ڕەوانەی شاری ھەولێر بكرێتەوەو ڕێكارە یاساییەكانی لەگەڵدا بگیرێتەبەر".