نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسا دەکات

نێچیرڤان بارزانی_ ئیمانوێل ماکرۆن

ژیان:

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رۆژى چوارشەممە سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی فەڕەنسا، سەردانی پاریس دەكات و ڕۆژی چوار".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی فەڕەنسا پەیوەندییەكانی فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عیراق و دۆخی ناوچەكە و چەند بابەتێكی تر تاوتوێ دەكەن".