هیومان ڕایتس وۆچ بۆ عێراق: سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنەوە

هیومان رایتس وۆچ لەبارەی سزای لەسێدارەدانەوە داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی عێراق ده‌كات

ژیان:

رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ داوا له‌ عێراق ده‌كات چیتر یاسای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌كات، دەشڵێت دەبێ ئەو سزایانەش هەڵبوەشێندرێتەوە لەسەر ئەو کەسانەی ئەو سزایە دراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، جێبه‌جێكردنی یاسای له‌سێداره‌دان ھیچ بیانوویه‌كی نییه‌و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌ پێویسته‌ چیتر كار به‌و یاسایه‌ نه‌كات.

دەشڵێت، ئه‌و راستییه‌ ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ عیراق ساڵانێكی زۆر سه‌ختی به‌رێكردووه‌ به‌تایبه‌تیش به‌ھۆی گرووپه‌ توندڕه‌و و تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌، بەڵام جێبەجێ کردنی ئەو سزایە هیچ پەیوەندیەکی باش لەنێوان عێراق و مافەکانی مرۆڤ.

رێكخراوه‌كه‌ داواشی له‌ عیراق كردووه‌ ئه‌و سزایانه‌ی له‌سێداره‌دان كه‌ به‌م دواییه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سانی ناوخۆیی و بیانیدا به‌تۆمه‌تی جیاجیا سه‌پێنراون، جێبه‌جێیان نه‌كات و ھه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه‌.