ماسكی راشی بەكار بێنە


ژیان: 
لەبەرئەوەی لە كونجی دروست دەكرێت و رێژەیەكی باش كانزای تێدایە راشی بۆ پێست زۆر بەسوودە دەتواندرێت وەك ماسك بۆ سپیكردنەوەی پێست بەكاردێت و خانە مردووەكانی پێست زیندوودەكاتەوە.

هەفتەی دوو جار كەوچكێك راشی لەگەڵ كەمێك زەیتی بادەم و ماستی پڕ چەوری تێكەڵبكە و بۆ ماوەی 10 خولەك بیدە لە دەموچاوت. 

دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ و بە لۆكەیەك ئاوی گوڵاو بدە لە پێستی دەموچاوت، دوای ماوەیەك بەكارهێنان بە ئاسانی هەست بەوە دەكەیت پێستت سپی بووەتەوە.