حەیدەر عەبادی لەلایەن حكومەتی بەعسەوە پاسپۆرتی عێراقی لێوەرگیرایەوە


ژیان: 
نوای تەواوی، حەیدەر جەواد عەبادی.

 سیاسەتوانێكی عێراقییە، لە ئێستا سەرۆكی هاوپەیمانی نەصرە. 

لە ساڵی ١٩٥٢، لە شاری بەغدا لەدایكبووە

پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە.

 باوكی سێ منداڵە، باوكیشی پزیشك بووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی بووە لە بەغدا.

خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە كەڕادەی بەغدا تەواو كردووە.

لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە حیزبی دەعوە كردووە، ئەو كاتەی تەمەنی تەنیا پازدە ساڵان بووە. 

ساڵی ١٩٧٥ بەكالۆریۆسی لە زانكۆی تەكنۆلۆژیای بەغدا وەرگرتووە و لەوێش دامەزراوە.

ماستەر و دكتۆرای لە ئەندازیاریی كارەبا وەرگرتووە، لە دوای وەرگرتنی ئەو بڕوانامانە لە ساڵی ١٩٨٠ بەدواوە نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە بەرپرسی نووسینگەی حیزبی دەعوە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 لە ساڵی ١٩٨٢ دوو برای لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراون، كە یەكێكیان مامۆستای زانكۆ بووە.

لە ساڵی ١٩٨٣ لەبەر چالاكییە سیاسییەكانی لە دژی ڕژێمی بەعس پاسپۆرتی عێراقی لێوەرگیرایەوە.

لە ساڵی ١٩٩٣ بووەتە بەرپرسی ڕێكخراوی پێشكەوتووی تەكنۆلۆژی و گواستنەوەی خێرا لە بەریتانیا.

 پێشتر وتەبێژ و بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی بووە و بەرپرسی نوسینگەی ئەو حیزبە بووە لە لەندەن.

 وەزیری پەیوەندییەكان بووە لە حكومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٤ پاشان لە ٢٠٠٥ بووەتە ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت.

لە كابینەكەی ئەیاد عەلاوی وەزیری پەیوەندییەكان بووەـ ئەندامی ھەر سێ خولەكەی پەڕلەمانی عێراق بووە، ڕەگەزنامەی بەریتانیشی ھەیە.