ئەمریکا: ریگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا

ژیان:

ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ى توندترکردنى سزاکانى سه‌ر ئێران ده‌کات و ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ ناده‌ن تاران ببێته‌ خاوه‌نى چه‌کى ئه‌تۆمی.

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەردەوامدەبین لە گوشارخستنە سەر ئێران تا دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی و چالاكییەكانی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هه‌روه‌ها دووپاتى کرده‌وه‌ وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیدا کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سزاکانى سه‌ر ئێران توندتر بکات.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە سەرەتای ڕێگاكەمانین و ئامانجی سەرەكی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گەیشتنە بە ڕێككەوتنێكی نوێ كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بكات.

بۆڵتن وتیشى " به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ ناده‌ین ئێران ببێته‌ خاوه‌نى چه‌کى ئه‌تۆمی".

هاوکات جۆن بۆڵتن ستایشى هێزى ده‌ریایى به‌ریتانیاى کرد له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا که‌شتییه‌کى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ئێرانیى له‌ گه‌رووى جه‌به‌لتاریق ده‌ستبه‌سه‌رکردووه‌.