گۆڵپارێزە نوێیەكەی بەرشەلۆنە: دەمەوێت چامپیۆنس لیگ بەرینەوە


ژیان: 
دوای گواستنەوەی بۆ یانی بەرشەلۆنە نیتۆ رایگەیاند تێدەگەین بەرشەلۆنە و هاندەرەكانی چی چاوەڕوانیەكیان لە بەرازیلیەكان هەیە بۆیە دڵخۆشم و هەوڵدەدەم ببمە گۆڵپارێزی سەرەكی. 

مۆرارا نیتۆ، گۆڵپاریزی برازیلی یانەی ڤالەنسیا، دوای ناساندنی بە میدیاكان و هاندەران، لە یەكەمین لێدوانیدا رایگەیاند كار بۆ ئەوە دەكات شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی بەرشەلۆنە بكاتەوە.

ناوبراو لە ئەنجامی ئاڵوگۆرێكی نیوان بەرشەلۆنە و ڤالەنسیا بۆ ماوەی 4 وەرز پەیوەندی بەرشەلۆنەوە كرد، ئەوەش لەدوای ئەوەی بڕی  26 ملیۆن یۆرۆ و سیلیسینی گۆڵپاریزی دایە ڤالەنسیا و لەبەرامبەر دا نیتۆی وەرگرتووە. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نیتۆ دڵخۆشی خۆی دەڕبڕی هیوای خواست لە داهاتوودا لەگەڵ یانەكەی ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ، پێشیوایە كارێكی باش لە بەرشەلۆنە بتوانێت بیكات ئەوەیە ئاستی خۆی بەرزبكاتەوە، هەر چەندە رێزێكی تۆیبەتی بۆ تیرشتیگن دەربڕی، " بەڵام پێموابێت لەگەڵ ئەو تەواوی یاریزانەكان دەتوانم خۆم بەرەو‌ پێشەوە ببەم، رەنگە ببم بە گۆڵپاریزی سەرەكی".

ئە گۆڵپارێزە وتیشی: بەرشەلۆنە یەكێكە لە بەهێزترین یانە بۆیە زۆر دڵخۆشم كە درێسی بەرشەلۆ دەپۆشم، سوپاسی بەرپرسانی ڤالەنسیا و هاورێكانم دەكەم، لەگەڵ ئەوان كاتێكی خۆشم بەسەر بردووە، ئێستا كاتی ئەوەیە لەگەڵ بەرشەلۆنە و یاریزانەكان، لاپەرەیەكی نوێ هەڵدە‌مەوە، ئێمە بەرازیلین، تیدەگەنین، بەرشەلۆنە و هاندەرەكانی چی چاوەڕوانییەكیان لە یاریزانانی بەرازیلی هەیە.