لەسەر کێشەی لەوەڕگا دوو برا کوژران

بنەماڵەیەک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێکی خزمیان
دوو برا کوژران لە سەنگاو

ژیان:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگاو، بەهۆی كێشەی زەویوزارو پوش و لەوەڕگا، شەڕە تەقە لەنێوان دو بنەماڵە رویداو بەو هۆیەوە دو كەس كوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ى تەمموزى 2019 بەهۆی کێشەی زەویوزار و لەوەڕگاوە چەند کەسێک چوونەتەسەر ماڵێکی خزمی خۆیان لەگوندی رەبات-سەنگاو و دوو کەسیان لەو ماڵە کوشتووە.

زانیاریەرکان باس لەوە دەکەن، ئەو دوو کوژراوە بران بەناوەکانی (ت.ف.ح) تەمەن 29 ساڵ و (م.ف.ح) تەمەن 17 ساڵ.

هاوکات لە ئێستادا بەمەبەستی توێكاری بۆ تەرمەکانیان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.

بەپێی زانیاریەکان، روداوەكە بەهۆی كێشەی زەوی و زارو پوش و لەوەڕگا لەنێوان دوبنەماڵە رویداوە.