بەتۆمەتی دزیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر کەسێک دەستگیرکرا

دەستگیرکراوەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە

ژیان:

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، کەسێکیان لە ڕانیە دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و لە دانپێدانانەکەیدا ئاشکرای دەکات ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی دووشەممەی رابردوو لەلایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتنی رانیەوە كەسێكی تەمەن 32 ساڵ بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا و پاش ناردنی بۆ بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە رانیە و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەكەیدا بەوەی مادەی هۆشبەری بەكارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بە بڕیاری دادوەر لە ماڵەكەیدا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكاندا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە.

پۆلیسی ڕاپەرین ئەوەش دەخاتەڕوو، لەئێستاشدا بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوەی بەپێی مادەی 14 لە یاسای سزادانی مادە هۆشبەرەكان بۆ كراوەتەوە.