هوک: هیچ دانووستانێکی نهێنی لەنێوان ئەمریکا و ئێران نیە

برایان هوک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران

ژیان:

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕێگایەک لەبەردەمیاندا نیە بۆ ئەنجامدانی دانووستانی نهێنی لەگەڵ ئێران و ئەوەشی لە ئێستادا بە دوور لە ڕاستی وەسف کرد.

برایان هوک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هەر جۆرە گفتوگۆیەکی نهێنی لەگەڵ ئێران بە توندی ڕەتدەکاتەوە.

دەشڵێت، دوابەدوای سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا بودجەی بەرگری ئێران 27٪ کەمی کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ ئێران ئەبێ کێشە ناوەکی و مووشەکە باڵستیکەکانی ئەو وڵاتە بگرێتە بەر.

ئاشکراشی کرد، واشنتۆن لە سیاسەتەکانی خۆی بەرامبەر ئێران ڕازییە و تارانمان لە 50 ملیار دۆلار داهاتی ساڵانە بێبەش کردووە.