زیاتر لە 20 کەس بەتۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

دەستگیرکراوەکان

ژیان:

ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە 20 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە  "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی كێشان و بازرگانیكردن به‌ماده‌ هۆشه‌به‌ره‌كان هێزه‌كانمان توانیومان له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردودا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ین".

دەشڵێت "تۆمه‌تباره‌كان 23 كه‌سن و سه‌رجه‌میان به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی 14ی‌ موخه‌ده‌رات و له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردودا ده‌ستگیركراون".

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون خه‌ڵكی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "ته‌مه‌نی تۆمه‌تباره‌كان له‌نێوان (15 بۆ 31) ساڵیدایه‌و سه‌رجه‌میان ڕه‌گه‌زی نێرن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندینجۆر ماده‌ی هۆشبه‌رو حه‌ب و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر".