ئەمریکا: ئامادەین بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران

ئه‌مریكا له‌باره‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوێستێكى نوێى راگه‌یاند

ژیان:

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا  نوێترین هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران راگه‌یاند و ئاژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خت دانوستان له‌گه‌ڵ تاران ئه‌نجامبدات .

ئەمریکا لەکۆبونەوەی ئەندامانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمدا راگەیەندراوێکی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە رەفتارەکانی ئێستای ئێران ئەو وڵاتە زیاتر گۆشەگیردەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت.

ئەمریکا راشیگەیاندوە ئێران ناتوانێت بەچەواشەکاری سزاکانی سەر وڵاتەکەی کەمبکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی جەختی کردۆتەوە، ئێران ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاتەكەی بۆ لەسەدا 4.5 بەرزكردوەتەوە، ئەو رێژەیەش لەسەر و ئاستی ریگە پێدراوەوەیە.