ئەمریكا: لە هەرێمی كوردستان كۆبونەوەمان لەگەڵ ئێران نەكردووە


ژیان: 
ئەمریكا رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی لەگەڵ ئیران لە هەرێمی كوردستان كۆبوبێتەوە و دەڵێت ئێران هەموو بژاردەیەكی دیبلۆماسی رەتدەكاتەوە. 

برایان هوك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران، رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران لە هەرێمی كوردستان كۆبوبێتەوە و دەڵێت لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەكی نهێنی لە نێوان تاران و واشنتۆندا بەڕێوەناچێت.

ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عەرەبیە رەتیكردەوە كە لە شاری هەولێر شاندی ئەمریكی لەگەڵ ئێران كۆبوبێتەوە و دەشڵێت ئێران چەندین جارە بژاردەی دیبلۆماسی ڕەتدەكاتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە كەناڵێكی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، هەفتەی ڕابردوو شاندی بەرپرسانی ئێران و ئەمریكا بە نهێنی لە شاری هەولێر كۆبوونەتەوە.