ئەرجەنتین لە پێكهاتەی نمونەیی كۆپا ئەمریكا بێبەری كرا


ژیان: 
پێكهاتەی نمونەیی كۆپا ئەمریكا بڵاوكرایەوە، پشكی شێر بەر هەڵبژاردەی بەڕازیل كەوتووە، پێكهاتەی ئەرجەنتینیش گەورەترین زیانی بەركەوتووە. 

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای لاتین، پێكهاتەی نمونەیی كۆپا ئەمریكای ئەمساڵی بڵاوكردەوە، لیژنەی هونەری یەكێتیەكە ئەو پێكهاتەیەی دیاری كردووە. 

ئەو یەكێتیە پێكهاتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو كردووەتەوە و پێنج یاریزانی بەرازیلیلە پێكهاتەكەدان، ئەوانیش ئەلیسۆن و سیلڤا و ئەلڤێس و میلۆ و ئیڤەرتۆن.

هەرچەندە ناوی میسی لە پێكهاتەكەدا نیە بەڵام هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تەنها یەك یاریزانی ناوی هاتووە لە پێكهاتەكەدا كە ئەویش لیئاندرۆ پریدایسی یاریزانی پاریس سانجێرمانە.