ترەمپ: سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

ژیان: 
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەڕەشەی زیاتركردنی سزاكان بۆ سەر ئێران دەكات بەهۆی پێشێلكردنی رێكەوتننامەی ئەتۆمی ئەمریكا و ئێران و دەڵێت ماوەیەكی زۆرە ئێران خەریكی پوختەكردنی یۆرانیۆمە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە تویتێكدا رایگەیاند: لەمێژە ئێران بە شێوەیەكی نهێنی خەریكی پووختەكردنی یۆرانیۆمە و ئەوەش پێشێلكردنی رێكەوتنە ئەتۆمییەكەیە.

 ترەمپ باس لەوە دەكات بە گوێرەی ئەو رێكەوتنە خراپەی ئیدارەی پێشوی ئەمریكا كردبووی ساڵێكیتر بەسەر دەچێت، باس لەوەش دەكات وڵاتەكەی سزای زیاتری ئامادە كردووە تا بەسەر ئێراندا بیسەپێنێت.