كاركردن بە پێوەری ئاو رادەگیرێت


ژیان: 
پارێزگاری دهۆك رایگەیاند كاركردن بە پێوەری ئاوی ماڵان رادەگیرێت تا ئەو كاتەی بە شێوازێكی باش رێك دەخرێت و بڕی پارەی ئاو لە سەر ماڵان ئاسایی دەبێتەوە. 

ئەمڕۆ چوار شەممە پارێزگاری دهۆك و ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی پێوەری ئاوی ماڵان بە مەبەستی كێشەی پێوەرەكە كۆبونەوە. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فەرهاد ئەتروشی، پارێزگای دهۆك، رایگەیاند: كاركردنی بەپێوەری ئاوی ماڵان پێویستی بەڕێكخستنەوە هەیەو لە كاتی دانانی پلانێكی باش دانەنراوەو بۆیە لەكاتی جێبەجێكردنیدا كێشەی بۆ خەڵك دروستكردوە. 

ئەو بە پێوستی زانی پلانێكی نوێی دابنرێت بۆ جێبەجێكردنی بە سیستەم كردنی پارەی ئاوی ماڵان و دەشڵێت: بڕیارمانداوە تا پێوەر بۆ هەموو ماڵەكان دانەنرێت كاركردن بەپێوەر رابگیرێت، چونكە فەوزاییەكی زۆر لەبڕیارەكەدا هەیەو نرخەكەی زۆر زۆرەو پێویستی بەپێداچوونەوەیە.