گەورەترین پاڵاوگەی عێراق گڕی گرت

پاڵاوگە نەوتییەکانی عێراق

ژیان:

لەپاڵاوگەی (شوعەیبە)ی عێراق ئاگرێک کەوتەوە کە یەکێکە لەگەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و پاش ماوەیەکی کەم توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگرێکی بچوک لەپاڵاوگەی (شوعەیبە)ی عێراق کەوتەوە کە یەکێکە لەگەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و پاش ماوەیەکی کەم توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

ئاژانسەکان باسیان لەوە کردووە، ئاگرەکە بەهۆی لێچونی یەکێک لەبۆڕییەکانی ئەو پاڵاوگەیەوە بوە و پاش نیو کاتژمێر توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

پاڵاوگەی شوعەیبە دەکەوێتە باشوری بەسرە و رۆژانە توانای پاڵاوتی 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.